ریدناپ: هیچ بیانوویەك نییە بۆ ئەوەی بڕوامان بە توانای تۆتنهام بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئینگلتەرا نەبێت
ریدناپ گوتی خولی ئینگلیزی ئێستا زۆر قورستر بووە لەوەی پێشتر هەبوو و ركابەریی گەورە لە نێوان زیاتر لە 6 تیپدا هەیە بۆ وەرگرتنی پێشەنگ و بردنەوەی نازناوەكە و ئەمە ركابەرییەكان قورستر دەكات.
راهێنەرەكەی تۆتنهام زیاتر گوتی ئێمە بەهێزین و توانایەكی جەستەیی گەورەمان هەیە و لە رووی بیركردنەوەشەوە زۆر ئامادەین، هەوڵ دەدەین بۆ ركابەریكردنی بەهێز لەسەر نازناوەكە و لەوانەیە ئەمساڵ تەنیا بە پلەی بیگ فۆر (چوار گەورەكە) رازی نەبین.