بالۆتێلی: دەمەوێ وەك رۆناڵدۆی بەرازیلیم لێ بێت

بالۆتێلی: دەمەوێ وەك رۆناڵدۆی بەرازیلیم لێ بێت
ماریۆ بالۆتێلی هێرشبەری یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی گوتی خەونی ژیانم ئەوەیە بگەمە ئاستی رۆناڵدۆی هێرشبەری پێشووی بەرازیل و وەك ئەو ئاستم بەرز بێت.
بالۆتێلی لەسەر تۆڕی تویتەر وەڵامی پرسیاری هەودارانی خۆی دایەوە و ماڵپەری مانچستەر ستیش ئەو وەڵامانەی بڵاو كردەوە.
بالۆتێلی كە پێشتر یاریزانی یانەی ئینتەر میلان بوو گوتی ئومێدم ئەوەیە وەك رۆناڵدۆم لێ بێت.
لەبارەی باشترین گۆڵی خۆیەوە ئەو هێرشبەرە ئیتاڵییە گوتی باشترین گۆڵی من ئەو دوو گۆڵە نین كە لە مانچستەر یونایتدم تۆمار كرد، بەڵكە باشترین گۆڵم ئەوەیە كە لە دژی ئەستۆن ڤێلا تۆمارم كرد.
لەبارەی خۆشترین ساتییەوە لە مان ستی گوتی بردنەوەی جامی ئینگلتەرا بوو.
هەروەها گوتی زۆر حەز بە یاری بۆكسێنی تایلەندی دەكەم.
Top