نادال: دەمەوێ بەشداری لە یارییەكانی كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا بكەم
نادال كە پشووی خۆی بۆ ماوەی 3 رۆژ بە ئەنجامدانی یاری گۆڵفەوە بردە سەر گوتی من بە توندی لە مەشق بەردەوامم، بۆیە دەمەوێ یارییەكانی كۆتایی وەرزی ئەمساڵ ئەنجام بدەم و ئاستم بەرەو پێش ببەم.
یاریزانە گەورەكانی تێنس ئێستا خۆیان بۆ دوا دوو پاڵەوانیەتیی وەرزی ئەمساڵ ئامادە دەكەن، كە یەكەمیان بریتییە لە پاڵەوانیەتیی ماستەرزی فەرەنسا كە رۆژی 7ی مانگی داهاتوو دەست پێدەكات و ئەویتریشیان بریتییە لە پاڵەوانیەتیی جیهان كە رۆژی 20 مانگی 12 ئەنجام دەدرێ.