سەرهەنگ موحسین لەسەر كاغەزی سپی گرێبەستی لەگەڵ هەولێر نوێكردەوە

سەرهەنگ موحسین لەسەر كاغەزی سپی گرێبەستی لەگەڵ هەولێر نوێكردەوە
گوڵان:كارزان كانەبی
بەفەرمی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر گرێبەستی گۆڵپارێزی یانەی هەولێر سەرهەنگ موحسین نوێكردەوە، لە لێدوانێكیدا مەحمود عەزیز سكرتێری یانەی هەولێر رایگەیاند: دەستەی كارگێری یانەكەمان بەفەرمی بڕیاریدا گرێبەستی گۆڵپارێزی یانەی هەولێر سەرهەنگ موحسین نوێبكاتەوە و ناوبراو بڕیاری دا گرێبەستەكە لەسەر كاغەزی سپی نوێبكاتەوە و هیچ مەرجێك لەسەر یانەكە نەچسپێنێت ئەمەش وەكو وەفایەك و خۆشەویستی سەرهەنگ بۆ هەولێر دەسلمێنێت.
لە درێژەی قسەكانیدا مەحمود عەزیز گوتی: لە هەمان كاتدا سەرهەنگ موحسین تەئكیدی لەوە كردەوە، كە تا كۆتایی ژیانی وەرزشی هەر لە یانەی هەولێر یاری دەكات و ئامادە نییە بچێتە هیچ یانەیەكی تر.
جێگەی باسە سەرهەنگ موحسین یەكێكە لە گۆڵپارێزە هەر باشەكانی كوردستان و عێراق و چەندین یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەكانی عێراق ئەنجامداوە.
Top