تێڤێز یەك مانگ مووچەبڕ كرا

تێڤێز یەك مانگ مووچەبڕ كرا
یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی سزادانی كارلۆس تێڤێزی هێرشبەری یانەكەی بە بڕی مووچەی یەك مانگ راگەیاند.
ستی پێشەنگی خولی ئینگلیزی ئاشكرای كرد بڕیاری داوە مووچەی 4 هەفتەی كارلۆس تێڤێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەكە ببڕێت بەهۆی رەوشتی خراپەوە.
هێرشبەرە ئەرجەنتینییەكە بە رەوشتی خراپ تۆمەتباركرا دوای ئەوەی رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەری یانەكە ئاشكرای كرد ئەو یاریزانە رازی نەبووە بەشداری یاری یانەكەی بەرامبەر بایرن میونشنی ئەڵمانی بكات لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
تێڤێز دەتوانێ تا 14 رۆژ دوای دەرچوونی بڕیارەكە تانەی خۆی كارگێڕیی یانەكە بكات بۆ پێداچوونەوەی ئەو بڕیارە.
ئەو بڕە پارەیەی لە ماوەی 4 هەفتەدا لە تێڤێز دەبڕێت دەكاتە نزیكەی 1 ملیۆن پاوەند.
Top