زیاتر لە 80 هەزار كەس بینەری پێشبڕكێی هند دەبن

زیاتر لە 80 هەزار كەس بینەری پێشبڕكێی هند دەبن
رێكخەرانی پێشبڕكێی خەڵاتی گەورەی هند ئاشكرایان كرد زیاتر لە 80 هەزار بلیتی ئەو پێشبڕكێیەیان فرۆشتووە كە هەفتەی داهاتوو بۆ یەكەمینجار لەسەر پانكی بوزا لە چوارچێوەی پێشبڕكێیی جیهانیی فۆرمۆلا وەندا فرۆشتووە.
ئاژانسی فران پرێس لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد پانكی بوزا كە پێشبڕكێیەكەی لەسەر ئەنجام دەدرێ، شوێنی دانیشتنی 120 هەزار كەسی هەیە.
گوتەبێژ بەناوی رێكخەرانی پێشبڕكێیەكەوە گوتی زیاتر لە 80 هەزار بلیتی پێشبڕكێیەكەمان فرۆشتووە، ئەمە كارێكی دڵخۆشكەرە لەبەرئەوەی یەكەمجارە ئەم جۆرە پێشبڕكێیە لە وڵاتی ئێمەدا ئەنجام دەدرێ.
گوتەبێژەكە زیاتر گوتی بێگومان زۆر دڵخۆشتر دەبین ئەگەر ژمارەی بلیتە فرۆشراوەكانمان بگاتە 90 هەزار دانە لە كۆی هەموو بلیتەكان، چونكە ئەوە تاكە سەرچاوەی دارایی پێشبڕكێیەكەیە و هێشتا چەند رۆژێك ماوە بۆ ئەنجامدانی پێشبڕكێیەكە.
بۆ فرۆشتنی هەموو ئەو بلیتانەی ماوەتەوە، لیژنەی رێكخەری پاڵەوانیەتییەكە بلیتەكانی بە نرخێكی كەمتر خستە بازاڕەوە.
Top