راهێنەری ناپۆلی خۆشحاڵە ئەگەر مارادۆنا جێگەی بگرێتەوە

راهێنەری ناپۆلی خۆشحاڵە ئەگەر مارادۆنا جێگەی بگرێتەوە
والتەر مازاردی بەڕێوەبەری تەكتیكیی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی خۆشحاڵی خۆی بەوە دەربڕی دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی ئەرجەنتینی جارێكی تر بگەڕێتەوە یانەكە و پۆستی راهێنانەكەی وەربگرێت.
مارادۆنا لە ماوەی 1984 تا 1991 یاری بۆ یانەی ناپۆلی كردووە و ئاستێكی بەرزی لەگەڵدا پێشان داوە و تا ئێستاش یەكێكە لە باشترین یاریزانانی مێژووی ناپۆلی.
راهێنەرەكەی ئێستای ناپۆلی گوتی هیوادارم مارادۆنا شوێنگرەوەی من بێت لە مەشقدانی یانەكە، چونكە مارادۆنا پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ كارگێڕیی یانەكەدا هەیە وهەموو یاریزانانی یانەكەش هیوای ئەوە دەخوازن.
مارادۆنا ئێستا راهێنەری یانەی وەسڵی ئیماراتییە و پێشتر ئاشكرای كردبوو بە هیچ شێوەیەكی بیر لە كاری راهێنەرایەتی لە دەرەوەی ئیمارات ناكاتەوە.
Top