هێزی ئۆدینێزی لە هێڵی بەرگریدایە

هێزی ئۆدینێزی لە هێڵی بەرگریدایە
بەرزبوونەوەی ئاستی یانەی ئۆدینێزی ئیتاڵی و وەرگرتنی پێشەنگی خولەكە دوای تێپەڕبوونی 9 هەفتە، ئەو یانەیەی كردووەتە سەردێڕی میدیاكانی ئیتاڵیا.
ئیدواردۆ ریای راهێنەری یانەی لازیۆ پێی وایە هێزی ئۆدینێزی لە وەرزی ئەمساڵدا بە پلەی یەكەم بۆ هێزی هێڵی بەرگری تیپەكە دەگەڕێتەوە.
ریا گوتی ئۆدینێزی سیاسەتێكی بەرگریكەرانەی بەهێزی هەیە و لە یارییەكانی خولی ئیتاڵیدا ئەمەمان بە روونی بینی، ئەو یانەیە پشت بە شێوازی یاریكردنی ئیتاڵیی كۆن دەبەستێت كە بریتییە لە دروستكردنی قەڵایەكی بەرگری بەهێز كە هەموو یاریزانانی تیپەكە تێیدا بەشدارن و ئەمە وایكردووە بڕینی بەرگری ئەو یانەیە كارێكی زۆر قورس و تەنانەت ئەستەمیش بێت.
یانەی ئۆدینێزی تا ئێستا لە وەرزی ئەمساڵی خولی ئیتاڵیدا تەنیا یەك گۆڵی لێكراوە.
راهێنەرەكەی لازیۆ زیاتر گوتی ئۆدینێزی یاریزانی نایابی هەیە بۆ جێبەجێكردنی پلانەكانی راهێنەرەكەی كە پشت بە كولتوورێكی تۆپی گەورە دەبەستێت و پێم وایە ئەمساڵ ئەو یانەیە دەگاتە ئاستێكی خەیاڵی لەسەر ئاستی ئیتاڵیا و زەحمەتە یانەكانی تر بتوانن بە ئاسانی لێی ببەنەوە.
Top