نیمار: نە بەرشەلۆنە و نە ریال مەدرید

نیمار: نە بەرشەلۆنە و نە ریال مەدرید
نیمار دا سیلڤای ئەستێرە و بەهرەی بەرازیلی رەتی كردەوە بیر لە رۆیشتن لە یانەی سانتۆسی بەرازیلی بكاتەوە و گوتی ویستی ئەوەم هەیە ماوەیەكی زۆر لەگەڵ یانەی سانتۆسدا بمێنمەوە.
نیمار باس و خواسێكی گەرمی لە جیهانی تۆپی پێدا دروست كردووە دوای ئەوەی بەهۆی ئاستی بەرزییەوە سەرنجی هەموو جیهانی بەلای خۆیدا راكێشا و یانەكانی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە ویستی خۆیان بۆ كڕینی ئەو یاریزانە دەربڕی.
یانەی سانتۆس داوای بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یاریزانە دەكات و هەردوو یانە ئیسپانییەكە بەو مەرجە رازین، بەڵام تا ئێستا نیمار بڕیاری رۆیشتنی لە ریزی سانتۆس نەداوە.
نیمار گوتی ویستێكی گەورەم هەیە بۆ مانەوە لە سانتۆس، چونكە تیپ و پێكهاتەیەكی گەورەمان هەیە و دەتوانێ نازناوی هەر پاڵەوانیەتییەك بباتەوە كە بەشداریی تێدا دەكات، بۆیە حەز دەكەم ماوەیەكی زۆر لە یانەكەی خۆم بمێنمەوە.
Top