فۆزنیاكی و شاراپۆڤا لە پێشەنگانی بەشداربووانی پاڵەوانیەتیی كۆتای وەرزی ئەمساڵن لە ئەستەنبوڵ
پاڵەوانیەتییەكە كە 8 یاریزانی ئەستێرەی تێنسی كچان بەشداری تێدا دەكەن، كۆتایی بە چالاكییەكانی وەرزی ئەمساڵی تێنسی سەرزەوی كچان دێنێت.
تیروپشكی پاڵەوانیەتییەكە كاروانێكی زەحمەتی خستە بەردەم كارۆلین ڤۆزنیاكی دانیماركی كە كەوتە كۆمەڵەی یەكەمەوە لە پاڵ هەریەك لە ڤیرا زڤۆناریڤای رووسی و ئەنییسكا رادفانسكای پۆڵەندی و بترا كفیتۆڤای چیكی.
ماریا شاراپۆڤای دووەمی ریزبەندی تێنسزانان لە كۆمەڵەی دووەمدا لە پاڵ هەریەك لە ڤیكتۆریا ئازارینكای یاریزانی رووسیای سپی و لی نای چینی و سمانسا ستۆسۆری ئوسترالی یاری دەكات.
شاراپۆڤا دواجار ساڵی 2007 بەشداری لە پاڵەوانیەتیی كۆتایی وەرزدا كرد و دەیەوێ دووەم نازناوی ئەم پاڵەوانیەتییە بەدەست بێنێت دوای ئەوەی لە ساڵی 2004 بەدەستی هێنا.
شاراپۆڤا دوای تیروپشكی پاڵەوانیەتییەكە گوتی پێم وایە هەموومان دەزانین ئەركمان لەم پاڵەوانیەتییەدا قورسە، چونكە لێرە 8 باشترین یاریزانی ئافرەت بەشداری دەكەن.