راهێنەری ئیسپانیۆل بە باشترین راهێنەری وەرزی رابردووی خولی ئیسپانیا دیاریكرا
یەكێتییەكە بۆكیتینۆی لە نێو چەندین راهێنەری گەورەی خولەكەدا بە باشترین دیاریكردووە و ئەمەش ناڕەزاییەكی زۆری لە ناوەندی تۆپی پێی ئیسپانیدا دروستكردووە.
یانەی ئیسپانیۆل لە وەرزی رابردوودا پلەی هەشتەمی ریزبەندی خولەكەی بەدەست هێنا و بۆ هیچ پاڵەوانیەتییەكی ئەوروپی سەرنەكەوت.
ماڵپەری مەدرید-بەرشەلۆنەی ئیسپانی كە یەك لە ماڵپەرە بەهێزەكانی تایبەت بە خولی ئیسپانییە، رەخنەیەكی زۆری لە یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا گرت و دەبوو یەكێتییەكە بەر لە هەر كەس بۆ پێدانی ئەو خەڵاتە بیر لە پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بكاتەوە كە لە وەرزی رابردوودا نازناوی خولی ئیسپانی و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و جامی سوپەری ئیسپانی و ئەوروپی بەدەست هێناوە.
ئەو ماڵپەرە دەڵێ مۆرینۆش یەكێك لە پاڵێوراوە بەهێزەكان بوو چونكە لە یەكەم وەرزیدا لەگەڵ ریال مەدرید نازناوی جامی ئیسپانیای بردەوە، بەڵام بۆكیتینۆ هیچ شتێكی نەكردووە كە شایەنی ئەو خەڵاتە بێت.