گاتۆزۆ تووشی ئیفلیجبوونی چاو بووە
گاتۆزۆ لە كاتی ئاشكرا كردنی ماوەی دووركەوتنەوەكەیدا دەركەوت و ئاسەوارەكانی پێكانەكە بە چاوییەوە دیار بوو.
یاریزانەكەی میلان گوتی تووشی ئیفلیج بوونی چاو بووە لە دەماری حەوتەمدا و ئەمەش وایكردووە چاوی چەپی بە تەواوی هیچ نەبینێت و ئاماژەی بەوەدا دوای دووركەوتنەوە بۆ ماوەی 50 رۆژ لە یاریگاكان، ناچار دەبێت بۆ ماوەی 4 تا 6 مانگی تر داببڕێت.
گاتۆزۆ كە ساڵی 2006 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا نازناوی مۆندیالی بەدەست هێنا، گوتی بەشداری مەشقەكانی یانەكەم دەكەم، بەڵام یاری ناكەم چونكە بە یەك چاوەوە ئەوەم پێ ناكرێت.
ئەو یاریزانە دووپاتی كردەوە وێڕای ئەوە بیر لە وازهێنان لە یاریكردن ناكاتەوە چونكە وەك خۆی گوتی تۆپی پێ ژیانمە.