ستیڤن جیرارد:هیوادارم لیڤەرپول لە چوار یانە گەورەكە بێت
جیرارد لە لێدوانێكیدا گوتی : هیوادارم لە كۆتایی ئەم وەرزە یانەی لیڤەرپول لە چوار یانە گەورەكەی ریزبەندی خولی ئینگلتەرا بێت، بە تایبەتی دوای هاتنی كۆمەڵێك یاریزانی لێهاتوو و بەتوانا بۆ ریزی یانەكەمان. هەروەها جیرارد لەدرێژەی لێدوانەكەی گوتی : لە بەرامبەر مان یونایتد توانا و هێزی خۆمان نیشاندا، بەڵام بەداخەوە بەخت یاوەرمان نەبوو، چەند هەلێكمان لەدەستدا و یارییەكە بە بەرامبەربوون كۆتایی هات.