ستیڤن جیرارد:هیوادارم لیڤەرپول لە چوار یانە گەورەكە بێت

ستیڤن جیرارد:هیوادارم لیڤەرپول لە چوار یانە گەورەكە بێت
یاریزان و كاپتنی یانەی لیڤەرپول ستیڤن جیرارد هیوای ئەوەی خواست یانەكەی لە چوارگۆشەی زێڕینی خولی ئینگلتەرا بێت لە كۆتایی ئەم وەرزە بە تایبەتی كە 6 یانە ململانێ لە سەر ریزبەندی چوار یانە گەورەكە دەكەن كە بریتین لە یانەكانی مان یونایتد و مان سیتی و چێلسی و ئەرسنال و تۆتنهام و لیڤەرپول.
جیرارد لە لێدوانێكیدا گوتی : هیوادارم لە كۆتایی ئەم وەرزە یانەی لیڤەرپول لە چوار یانە گەورەكەی ریزبەندی خولی ئینگلتەرا بێت، بە تایبەتی دوای هاتنی كۆمەڵێك یاریزانی لێهاتوو و بەتوانا بۆ ریزی یانەكەمان. هەروەها جیرارد لەدرێژەی لێدوانەكەی گوتی : لە بەرامبەر مان یونایتد توانا و هێزی خۆمان نیشاندا، بەڵام بەداخەوە بەخت یاوەرمان نەبوو، چەند هەلێكمان لەدەستدا و یارییەكە بە بەرامبەربوون كۆتایی هات.
Top