ئاشلی كۆل یانەی چێلسی جێ ناهێڵێت

ئاشلی كۆل یانەی چێلسی جێ ناهێڵێت
یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئاشلی كۆل بەرگریكاری یانەی چێلسی ئەو راپۆرتانەی رەتكردەوە كە باس لە رۆیشتنی دەكەن لە وەرزی گواستنەوەی زستانەدا بۆ یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی و دووپاتیكردەوە كە بەنیازە تا كۆتایی ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەی بلوز بەردەوام بێت.
ئاشلی كۆل بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند : لە حاڵی حازردا هیچ گفتوگۆیەك لە نێوان من و هیچ یانەیەكی دیكە لە ئارادا نییە، من لەگەڵ یانەی چێلسی زۆر خۆشحاڵم و نیازی رۆیشتنم نییە و ئێمە هەموومان بەهیوای بەدەستهێنانی نازناوەكانین لە ژێر سەرپەرشتی راهێنەر ئەندرێ ڤیلاس بواس.
كۆل هەروەها گوتی: من دەتوانم بە راشكاوانە پێتان بڵێم كە دەمەوێ لەشاری لەندەن ژیان بەسەر بەرم و لە یانەی چێلسی كۆتایی بە ژیانی وەرزشیم بهێنم.
Top