رافاییل بینیتیز:یۆڤانتس پاڵێوراوە بۆ سكۆدیتۆ

رافاییل بینیتیز:یۆڤانتس پاڵێوراوە بۆ سكۆدیتۆ
راهێنەری بەناوبانگی ئیسپانی رافاییل بینیتیز راهێنەری پێشووتری یانەی ئینتەر میلانی ئیتالی پێی وایە یانەی یۆڤانتس بەهێزترین پالێوراوە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیتالیا، بینیتیز لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی یۆرۆ سپۆرت گوتی: تا ئێستا یانە گەورەكانی وەك ئەی سی میلان و ئینتەر میلان ئەو ئاستەیان پێشكەش نەكردووە كە نزیكیان بكاتەوە لە نازناوی خولی ئیتالیا . هەروەها بینیتیز گوتی : یانەی یۆڤانتس ئاستێكی باش لە یارییەكاندا پێشكەش دەكات و خۆی وەك پاڵێوراوێكی بەتوانا بۆ سكۆدیتۆی ئەم وەرزە دەناسێنێت، ئەوەش بە یارمەتی راهێنەری تازەوەیە كە ئەنتۆنیۆ كۆنتی شارەزای یانەی یۆڤانتسە چونكە كۆڕی یانەیە.
Top