ئارارات نازناوی تایكواندۆی یانەكانی هەولێری بردەوە

ئارارات نازناوی تایكواندۆی یانەكانی هەولێری بردەوە
لەشاری هەولێر و لە هۆڵی یانەی ئافرەتانی هەولێر بۆماوەی یەك رۆژ لقی هەولێری یەكێتی ناوەندی عێراقی، بەمەبەستی ئەنجامدانی پاڵەوانێتی بۆیانەكانی تایكواندۆی یانەكانی هەولێر هەڵسا بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی تایكواندۆی یانەكانی شاری هەولێر كەهەریەك لە یانەكانی (بروسك، ئارارات، شەقلاوە، خەبات، سناعە، پێشمەرگەی هەولێر، جیهان، برایەتی، نیشتمان، سۆران، قەڵا) بەشدارییان كردبوو،لە ململانێیەكانی پاڵەوانێتییەكە، مەبەست لە ئەنجامدانی ئەو پاڵەوانێتییەش خۆئامادەكردنی تیپەكانی شاری هەولێر بوو بۆهەردوو پاڵەوانێتی تایكواندۆی یانەكانی كوردستان و عێراق كەوا بڕیارە لە مانگی داهاتوو یارییەكانی ئەنجام بدرێت، یاریزانانی بەشداربووی پاڵەوانێتییەكەش توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و ببنە جێگای سەرنجی ئامادەبووانی ئەو یارییە ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەی خوارەوە بوو .
1-ئارارات 2-پیشەسازی 3-بروسك
لەكۆتایشدا لەلایەن ئامادەبووان خەڵات ودیاری بەسەر یاریزان و تیپە سەركەوتووەكان دابەشكرا.
Top