لە هۆڵی ئامادەیی ئاریای كچان وەكو پرۆگرامی ساڵانەی خۆی بەشی وەرزشی و دێدەوانی سەرە بەر بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی خەبات بە ئامادەبوونی مامۆستا بەكر كەریم بەڕێوەبەری پەروەردە و چەندین سەرپەرشتیارانی وەرزشی وپسپۆری و ژمارەیەكی زۆری مامۆستایانی وەرزشی سنووری پەروەردەكە كە،مەبەست لە دابین كردنی ئەم كەلو پەلانەش بەشی چالاكی و وەرزشی وەكو خۆئامادەكردنێك و دروستكردنی یاریزان بۆخولەكانی پەروەردەكان هەڵسا بە دابەش كردنی كەلو پەلی وەرزشی بەسەر تەواوی قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییەكانی سنووری قەزای خەبات ودەوروبەری، بەڕێوەبەری پەروەردە بەر لە دەستپێكردنی مەراسیمی دابەشكردنەكە وتەیەكی پێشكەش كردو باسی گرنگی مامۆستایانی وەرزشی كرد لە قوتابخانەكاندا كە دەبێت رۆڵێكی كارا بگێڕن لە ئامادەكردنی یاریزانی قوتابی بۆ خولە وەرزشییەكانی جۆراو جۆری نێو قوتابخانەكان ولەسەر ئاستی پەروەردەكانیش دەبێـت مامۆستایان بتوانن لە ماوەی كاركردنیان باشترین پێكهاتە لە قوتابخانەكان پێكبهێنن، پشتگیری خۆشی دووپات كردوە كە هەمیشە ئامادەیە لە خزمەتی وانەی وەرزش و بواری پەروەردە بێت لە گشت قوتابخانەكاندا.