یەكەم دۆڕانی مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا لە نیسانی 2010ەوە
دوا تیپ كە توانی لەو یاریگایەدا سەركەوتن بەسەر مانچستەر یوناتید دا تۆمار بكات، یانەی چێڵسی بوو كە لە هەفتەی 33ی وەرزی 2009-2010 لە رۆژی 3ی نیسانی 2010 توانی 2-1 لەو یانەیە بباتەوە.
بەبێ یارییەكەی دوێنێ و لەو دۆڕانەوە كە بەرامبەر چێڵسی بوو، یانەی مانچستەر یونایتد كۆی 25 یاری لە یاریگای خۆیدا ئەنجامداوە كە هیچیانی نەدۆڕاندووە و ئەو یارییانە بریتی بوون لە 2 یاری لە وەرزی 2009-2010 و 19 یاری لە وەرزی 2010-2011 و 4 یاری لە وەرزی ئەمساڵدا. بەڵام ئەم ژمارە زۆرەی نەدۆڕان لە یاریگای خۆیدا دوێنێ لەسەر دەشتی مانچستەر ستی دراوسێی رووی دا.