رۆناڵدۆ و هیگواین گۆڵكەرترین دووانەی مێژووی ریال مەدریدن
ریال مەدرید لە وەرزی ئەمساڵدا هەنگاوی راست دەنێت بۆ یەكسانكردنەوەی ژمارەی پێوانەیی خۆی لە تۆماركردنی زۆرترین گۆڵ لە یەك وەرزدا كاتێك لە وەرزی 1989-1990 توانی 107 گۆڵ تۆمار بكات و تا ئێستا لە وەرزی ئەمساڵدا 28 گۆڵی تۆمار كردووە.
یەكەمجارە ریال مەدرید لە 4 یاری لەسەر یەكدا 4 گۆڵ و بەرەو سەر تۆمار دەكات و ئەمە بە بردنەوە لە رایۆ ڤالیكانۆ 6-2 و ئیسپانیۆل 4-0 و ریال بیتس 4-1 و مەلەگە 4-0 دەستی پێكرد.
رۆناڵدۆ لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵەوە 10 گۆڵی تۆمار كردووە كە دواینیان هاتریكی یارییەكەی مەلەگە بوو و بەوەش هاوتای میسی بووەوە كە ئەویش ئەمساڵ 10 گۆڵی تۆمار كردووە. دوای ئەوان هیگواین دێت كە 9 گۆڵی تۆمار كردووە.
رۆناڵدۆ بە 3 گۆڵەكەی مەلەگە توانی بگاتە گۆڵی ژمارە 99 لەگەڵ ریال مەدرید لە 102 یاری فەرمیدا لەگەڵ یانەكە لەو كاتەوەی لە ساڵی 2009 پەیوەندی بەو یانەیەوە كردووە.