لامپارد تا 2015 گرێبەستەكەی لەگەڵ چێڵسیدا نوێ دەكاتەوە

لامپارد تا 2015 گرێبەستەكەی لەگەڵ چێڵسیدا نوێ دەكاتەوە
رۆژنامەی دەیلی میلی ئینگلیزی ئاشكرای كرد یانەی چێڵسی بیر لە نوێكردنەوەی گرێبەستی فرانك لامپاردی یاریزانی ناوەڕاستی یانەكە دەكاتەوە تا كۆتایی 2015 بە تایبەت كە گرێبەستی نێوان ئەو یاریزانە و یانەكەی تەنیا یەك ساڵی ماوە.
بەرپرسانی یانەی بلووز دەیانەوێ لە رێگەی نوێكردنەوەی ئەو گرێبەستەوە ئەو بۆچوونانە رەت بكەنەوە كە دەڵێ گرێبەستی لامپارد لەگەڵ چێڵسیدا نوێ ناكرێتەوە، بۆیە پێشبینی دەكرێ لە چەند رۆژی داهاتوودا نوێكردنەوەكە ئەنجام بدرێت.
لە چەند مانگی رابردوودا لامپارد ئاستێكی خراپی پێشان دەدا و لە پێكهاتەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوور خرایەوە و بووە یاریزانی یەدەگ لە یانەی چێڵسی، بەڵام ئەو بەڵێنی دا بگەڕێتەوە ئاستی جارانی خۆی و ئەوەی كرد و ئێستا بلووز دەیەوێ گرێبەستەكەی لەگەڵدا نوێ بكاتەوە.
لامپارد یەك لەو یاریزانانەیە كە یانەی ئینجی رووسی دەیەوێ بیباتە ریزەكانی خۆیەوە.
Top