سنایدەر: هیچ راهێنەرێك وەك مۆرینۆ نییە
دوو وەرز لەمەوپێش كاتێك مۆرینۆ راهێنەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بوو و پێشەوایەتی ئەو یانەیەی كرد بۆ بردنەوەی نازناوی جام و خولی ئیتاڵیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا. ئەو كات سنایدەر یەك لە یاریزانە سەرەكییەكانی یانەكە بوو كە تا ئێستا بەردەوامە لە ریزەكانیدا.
یاریزانە هۆڵەندییەكە لە چاوپێكەوتنی رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی گوتی دەزانم ئەوەی دەیڵێم هیچ سوودێكی نییە، بەڵام ئێمە ئێستاش هەر راهێنەرێك دێتە یانەكە بەشوێن شتێكیدا دەگەڕێین لە مۆرینۆ بچێت، هیچ راهێنەرێك وەك ئەو نییە.
هەروەها گوتی هیچ راهێنەرێك نییە لە جیهاندا وەك مۆرینۆ رێزی یاریزانەكانی بگرێت، لەبەرئەوە هەر راهێنەرێك شوێنی مۆرینۆ بگرێتەوە تووشی كێشەی زۆر دەبێت.
لە دوای رۆیشتنی مۆرینۆوە لە ئینتەر میلان هەریەك لە رافا بینیتێز و لیۆناردۆ و گاسپەرینی و دواجار رانێری سەرپەرشتی یانەكەیان كردووە بەبێ ئەوەی بتوانن كەمێك لە دەستكەوتەكانی ئەو دووبارە بكەنەوە.