یانەی میلان بە نیازی كڕینی 10 یاریزانی بەرازیلییە

یانەی میلان بە نیازی كڕینی 10 یاریزانی بەرازیلییە
رۆژنامەی تۆتۆسپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردووە ئەریدۆ برێدای بەرپرسی دۆزینەوەی بەهرەمەندەكان لە یانەی میلانی ئیتاڵی، بایەخ بە كڕینی 10 یاریزانی لاوی بەرازیلی دەدات بۆ ئەوەی لە دوو ساڵی داهاتوودا بیانباتە ریزەكانی خۆیەوە.
رۆژنامەكە دەڵێ ئەو 10 یاریزانە ئێستا لە خولی ناوخۆی بەرازیل یاری دەكەن و بریتین لە گانزۆ، رۆدلفۆ، كاسیمیرۆ، پاولینهۆ، ئۆكسار، دامیاو، دیدی، مانوێل، گابریل و سیلڤا كە هەموویان یاریزان لاون.
بەپێی رۆژنامەكە یانەی میلان لە چەند ساڵی رابردوودا سوودی زۆری لە ئاستی یاریزانە بەرازیلییەكان وەرگرتووە و دەیەوێ لە ئایندەدا تیپێك دروست بكات زۆرینەی یاریزانەكانی بەرازیلی بن.
دیارترین ئەستێرەی بەرازیلی لە چەند ساڵی رابردووی یانەی میلاندا ریكاردۆ كاكایە.
یانەی میلان ئێستا 3 یاریزانی بەرازیلی هەیە كە بریتین لە تیاگۆ سیلڤای بەرگریكەر و هەردوو هێرشبەر رۆبینیۆ و پاتۆ.
Top