مانچینی: تەنیا یەك شتمان لە مانچستەر یونایتد ناچێت

مانچینی: تەنیا یەك شتمان لە مانچستەر یونایتد ناچێت
رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەری یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی دووپاتی كردەوە كە توانیویەتی جیاوازیی گەورەی نێوان مان ستی و مان یونایتد زۆر كەم بكاتەوە لە وەرزی ئەمساڵدا.
ئەو گوتی دەزانم مان یونایتد دەتوانێ جارێكی تر پێشەنگی خولی ئینگلیزی بەدەست بێنێتەوە، بەڵام دڵنیام لە توانای یاریزانەكانم و دەزانم دەتوانن یارییەكی بەهێز بەرامبەر مان یونایتد ئەنجام بدەن.
بڕیارە ئەمڕۆ هەردوو یانە لە دێربی شاری مانچستەردا بەیەك بگەن.
مانچینی گوتی ئێستا یەك هەنگاو لە نێوان مان ستی و مان یونایتددا ماوە، لە دوو مانگی رابردوودا ئێمە كاری گەورەمان كرد و جیاوازییەكەی نێوانمان كەم كردەوە.
هەروەها گوتی ئێمە تیپێكن بە پێویستی دەزانین ئەمساڵ هەرچی نازناو هەیە بیبەینەوە، بەڵام بۆ مان یونایتد ئەگەر ئەمساڵ تاكە یەك نازناویش بباتەوە كارێكی باشە.
راهێنەرەكەی مان ستی روونی كردەوە مان یونایتد ئێستا تەنیا یەك شتی هەیە كە ئێمە نیمانە، ئەویش ئەوەیە كە ئەوان ئەگەر یارییەكی خراپیش بكەن توانای بردنەوەی یارییەكەیان هەیە و ئەمە بۆ هەر تیپێك گرنگە بیەوێ لە لوتكەدا بێت.
Top