شاراپۆڤا: بەم نزیكانە دەگەڕێمەوە
شاراپۆڤا لە لێدوانێكدا باسی لە دۆخی تەندروستی خۆی كرد دوای ئەوەی تووشی پێكان هات لە پاژنەی پێی و گوتی ئێستا لە قۆناخی چاكبوونەوەدام لە توركیا.
شاراپۆڤا كە دووەمی ریزبەندی خانمانی تێنسی سەرزەویی جیهانە، روونی كردەوە كە پێكانەكەی بەرەو باشتر چووە و لە ئایندەی نزیكدا دەگەڕێتەوە نێو یاریگاكان.
هەروەها گوتی من و دكتۆرە تایبەتەكەم كە ناوی بی جۆنە، هەموو رۆژێك كار لەسەر باشتركردنی دۆخی ئەژنۆم دەكەین بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و هەست دەكەم ئێستا لە پێشتر زۆر باشترم.
شاراپۆڤا زیاتر گوتی دوای ئەوەی مەشقی تایبەتی خۆم ئەنجامدا، لەگەڵ چەند یاریزانێكی بچووكدا هەندێك یاریم كرد و چێژی زۆرم لە یاریكردن بەرامبەر ئەوان وەرگرت و لەوەش گرنگتر ئەوەبوو كە هەستم بە باشبوونی دۆخی پێكانەكەم كرد.