پێویستە نیمار بچێتە بەرشەلۆنە

پێویستە نیمار بچێتە بەرشەلۆنە
دیگۆ ریباسی یاریزانی ناوەڕاستی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی پەسنی تواناكانی نیمار داسیلڤای بەرازیلی كرد و گوتی باشترین یانە كە ئەو هەڵیبژێرێت یانەی بەرشەلۆنەیە.
دیگۆی بەرازیلی كە بە شێوەی خواستن ئەمساڵ بۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید یاری دەكات گوتی دڵخۆشم بە ئاستی بەرزی نیمار كە وایكردووە چەندین یانەی زەبەلاح هەوڵی كڕینی بدەن.
ئەو یاریزانە لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی گوتی نیمار یاریزانێكی بێوێنەیە و لەوانیتر جیاوازە و ئێستا ئەستێرەی یەكەمی تۆپی پێی بەرازیلە.
هەروەها گوتی ئەو پێویستە ئێستا چێژ لە تۆپی پێ وەبگرێت و دواتر بڕیار بدات روو لە كوێ دەكات و لە بیری بێت یاریكردنی لە ئەوروپا لە رووی توانا و پارەوە سوودی زۆر بەو دەگەیەنێت.
هەروەها گوتی بەرشەلۆنە شیاوترین تیپە بۆ نیمار، ئەو دەتوانێ بە شێوەیەكی نموونەیی لەگەڵ بەرشەلۆنەدا یاری بكات و شێوازی یاریكردنی بەرشەلۆنە بۆ نیمار زۆر گونجاوە، گەرچی ریال مەدریدیش ئەو سوودە بە نیمار دەگەیەنێت و بۆ ئەو شوێنێكی زۆر گونجاوە.
Top