تێڤێز داوای لێبوردن لە مانچینی ناكات

تێڤێز داوای لێبوردن لە مانچینی ناكات
رۆژنامەی سەندی بەریتانی دووپاتی كردەوە كە كارلۆس تێڤێزی هێرشبەری یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی رازی نەبووە داوای لێبوردن لە رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەری یانەكە بكات لە كاتی لێكۆڵینەوەی یانەكەی لە رووداوی یاری نەكردنی تێڤێز لە یاری نێوان مان ستی و بایرن میونشن لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
رۆژنامەكانی ئینگلتەرا دەڵێن تێڤێزی رەتی كردووەتەوە داوای راهێنەرەكەی بۆ یاریكردن لە كاتی یارییەكەدا رەت كردبێتەوە و لەبەرئەوە داوای لێبوردن لە مانچینی بە كارێكی بێبنەما دەزانێت و دوای ئەو رووداوە یانەی مانچستەر ستی بڕیاری دا لێكۆڵینەوەیەكی فراوان لەسەر ئەو رووداوە بكات و دوای رووداوەكەش بۆ ماوەی 2 هەفتە تێڤێزی لە یاریكردن راگرت.
رۆژنامەی سەن دەڵێ تێڤێز رەتی كردووەتەوە داوای لێبوردن لە مانچینی بكات و گوتویەتی ئەو ناڕازی نەبووە بە یاریكردن، بەڵام هەڵە وەرگێڕانی قسەكانی بۆ مانچینی بووەتە هۆی تێك نەگەیشتنی نێوانیان.
Top