تیاگۆ مۆتا: میسی دێتە ئینتەر میلان
مۆتا لە لێدوانی بۆ تەلەڤزیۆنی یانەی ئینتەر گوتی میسی هێشتا گەنجە و بەرشەلۆنەی خۆشدەوێت، بەڵام ئێستا بێت یان لە داهاتوودا حەزی گۆڕانكاری لە ناخیدا دروست دەبێت و من ئەمە بەهۆی نزیكیم لە میسییەوە دەڵێن.
مۆتا كە یەك لە دەرچووەكانی فێرگەی لاماسیای یانەی بەرشەلۆنەیە گوتی گرنگترین شتی ئەو فێرگەیە ئەوەیە كە فێری كردم پێویستە بەردەوام تۆپ بۆ هاوڕێكانم بنێرم و نەیدۆڕێنم بۆ ركابەرەكانم و چاوم لەسەر هاوڕێكانم بێت، ئەمە لە لویس ڤان گال و فیلیپ كۆكۆوە فێر بووم.
مۆتا گوتی راستە ئێستا میسی ئەستێرەی یەكەمی بەرشەلۆنەیە و لەوێ زۆر بێ كێشەیە، بەڵام هەموومان هەر واین و دواتر حەزی گۆڕانكاری لە ناخماندا دروست دەبێت و ئەو كات بیر لەوە دەكاتەوە بچێتە دەرەوەی ئیسپانیا و دڵنیام هەڵبژاردەكەی لەسەر ئینتەر میلان دەبێت.