لەجامی ئاسیا:هەولێر نەیتوانی بگاتە یاری كۆتایی

لەجامی ئاسیا:هەولێر نەیتوانی بگاتە یاری كۆتایی
گوڵان:كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی جامی یەكێـتی یانەكانی ئاسیا هەردوو یانەی هەولێرو كوێتی كوێتی لە وڵاتی كوێت بەیەك گەیشتن،لەم یاریشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێی بەرزیان پێشكەش كردو چەندین هێرشی یەك لەدوایی یەكیان بردە سەرگۆڵی یەكتری،یانەی هەولێر لە گێمی یەكەم لە هەلەیەكی مەحمەدگاسدی گۆڵچی گۆلێكی لێ كراو مەهدی كەریم بەلێدانی سزا گۆلەكەی یەكسان كردەوە،لەگێمی دووەمی یارییەكەش یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد،هەرچەندە یانەی هەولێر باشتر دەبیرنا بەڵام لەم گێمەش یانەی هەولێر دووگۆڵی لەرێگای یاریزانان لوئەی سەلاح ومەهدی كەریم بەلێدانی سزا تۆماركردو سەرئەنجامیش هەردوو یانە بە سێ گۆڵ یەكسان بوون،یانەی كوێتی كوێتی گەیشتە یاری كۆتایی جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا.
Top