هازارد لە چێڵسییەوە نزیكە

هازارد لە چێڵسییەوە نزیكە
رۆژنامەی سەنی ئینگلیزی لە ژمارەی دوێنێ سێشەمەیدا بڵاوی كردەوە یانەی چێڵسی تا ئێستا نزیكترین یانەیە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئیدین هازاردی پلەی مەیكەری یانەی لیلی فەرەنسی.
رۆژنامەكە بەڵگەی بۆ نزیكیی ئەنجامدانی ئەو گرێبەستە بۆ لێدوانی میشیل فاندامی بەڕێوەبەری ئەكادیمیای یانەی لیل هێنایەوە كە گوتبووی هازارد نزیكە لە پەیوەندیكردن بە یانەی چێڵسییەوە لە هاوینی داهاتوودا.
رۆژنامەكە لێدوانی ڤاندامی گواستووەتەوە كە دەڵێ تا ئێستا چێڵسی نزیكترین یانەیە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ هازارد كە بایەخێكی زۆری لەلایەن زۆر یانەی تری ئینگلیزی و ریال مەدرید و مانچستەر ستییەوە پێ دەدرێت.
ئەو بەرپرسە دەڵێ ئەو یانەیەی دەیەوێ هازارد ببات پێویست لەسەری بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ ئەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ لیلدا هەڵبوەشێنێتەوە.
Top