جێگری سەرۆكی میلان: توانای بردنەوەی 2 نازناومان هەیە

جێگری سەرۆكی میلان: توانای بردنەوەی 2 نازناومان هەیە
ئەدریانۆ گالیانی جێگری سەرۆكی یانەی میلانی ئیتاڵی گوتی یانەكان توانای ركابەریكردنی بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای هەیە دوای دەرچوونی لە دۆخی خراپی پێكانی یاریزانەكانی.
یانەی میلان دوێنێ دوای بردنەوە لە یانەی باتی بۆریسۆڤی رۆمانی 2-0 توانی هاوتای بەرشەلۆنە لە پێشەنگی كۆمەڵەی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بمێنێتەوە بە 7 خاڵ.
گالیانی گوتی ئێمە زۆر باش بووین، باتی تەنیا دوو هەلی گۆڵكردنی هەبوو كە ئەوانیش بەهۆی هەڵەی بەرگریكەرەكانی ئێمەوە بوون.
جێگری سەرۆكی میلان روونی كردەوە لە ماوەی رابردوودا كێشەی زۆرمان هەبوو بەهۆی پێكانی یاریزانەكانەوە، دەبوو مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەدا بكەین، دڵنیام لەوەی ئەگەر لە رووی ژمارەی ئەو یاریزانانەوە كە ئامادەییان بۆ یاریكردن هەیە كێشەمان نەبێت، دەتوانین نازناوی خولی ئیتاڵیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ببەینەوە.
Top