سەرۆكی یانەی یۆڤنتۆس: ئەمە دوا وەرزی دل پیرۆیە لەگەڵ یانەكەدا

سەرۆكی یانەی یۆڤنتۆس: ئەمە دوا وەرزی دل پیرۆیە لەگەڵ یانەكەدا
ئەلیساندرۆ دیل پیرۆی هێرشبەری یانەی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی دوا مانگەكانی خۆی لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەسەر دەبات، ئەمە بەپێی قسەی ئەندریا ئانیلی سەرۆكی یانەكە.
ئانیلی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ خاوەنی پشكە سەرەكییەكانی یانەی یۆڤنتۆسدا گوتی ئدل پیرۆی كاپتنمان بڕیاری داوە تەنیا ئەمساڵ لەگەڵ یانەكەدا بمێنێتەوە و دواتر بڕوات.
دل پیرۆ لە مایۆی رابردوودا بۆ ماوەی تەنیا یەك ساڵ گرێبەستەكەی لەگەڵ یۆڤنتۆسدا نوێ كردەوە و بڕیارە هاوینی داهاتوو كۆتایی بە مانەوەی خۆی لەو یانەیە بێنێت كە لە ساڵی 1993ەوە یاری بۆ دەكات و لە 2001ەوە كاپتنیەتی و 5 نازناوی خولی ئیتاڵی و جامی ئیتاڵیا و ساڵی 1996 خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای لەگەڵدا بەدەست هێناوە.
Top