سەرۆكی یانەی یۆڤنتۆس: ئەمە دوا وەرزی دل پیرۆیە لەگەڵ یانەكەدا
ئانیلی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ خاوەنی پشكە سەرەكییەكانی یانەی یۆڤنتۆسدا گوتی ئدل پیرۆی كاپتنمان بڕیاری داوە تەنیا ئەمساڵ لەگەڵ یانەكەدا بمێنێتەوە و دواتر بڕوات.
دل پیرۆ لە مایۆی رابردوودا بۆ ماوەی تەنیا یەك ساڵ گرێبەستەكەی لەگەڵ یۆڤنتۆسدا نوێ كردەوە و بڕیارە هاوینی داهاتوو كۆتایی بە مانەوەی خۆی لەو یانەیە بێنێت كە لە ساڵی 1993ەوە یاری بۆ دەكات و لە 2001ەوە كاپتنیەتی و 5 نازناوی خولی ئیتاڵی و جامی ئیتاڵیا و ساڵی 1996 خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای لەگەڵدا بەدەست هێناوە.