نیوەی یاریزانانی ئەرسناڵ دەیانویست لە هاوینی ئەمساڵدا بڕۆن
ڤینگەر لە چاوپێكەوتنی رادیۆیەكی فەرەنسیدا گوتی هاوینی رابردوو هاوینێكی زۆر قورس بوو بۆ یانەكەی و گوتی ئەوە وەك بوومەلەرزە و كارەسات وابوو كە بەسەر یانەكەدا هات بە تایبەت كاتێك زیاتر لە نیوەی یاریزانانی یانەكە ویستیان لە یانەكە بڕۆن و پەیوەندی بە یانەی ترەوە بكەن كە پارەی زیاتریان دەداتێ.
ڤینگەر گوتی هۆكاری سەرەكی ویستی ئەو یاریزانانە بۆ رۆیشتن ئەوە بوو كە ئێمە 6 ساڵە هیچ نازناوێكمان بەدەست نەهێناوە.
ڤینگەر لەبارەی داهاتووی خۆیەوە لەگەڵ یانە لەندەنییەكەدا گوتی نازانم چی روودەدات، بەڵام ئاماژەكان باش نین بە تایبەت هێشتا زۆر یاریزانی تری یانەكە هەن بەنیازن لە هاوینی ئەمساڵدا بڕۆن.