به‌فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت، یانه‌ى هه‌ولێر بۆقه‌ره‌وبوو ده‌چێته‌ كوێت

به‌فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت، یانه‌ى هه‌ولێر بۆقه‌ره‌وبوو ده‌چێته‌ كوێت
گولاَن:كارزان كانه‌بى
بریاره‌ ئه‌مرۆ سىَ شه‌مه‌ كاتژمێر 45-5ئێواره‌ به‌كاتى كوردستان له‌ ولاَتى كوێـت ،یانه‌ى هه‌ولێرله‌ یارى چونى به‌رامبه‌ر یانه‌ى كوێتى كوێتى یارى ده‌كات،یاریده‌ده‌رى یانه‌ى هه‌ولێرش به‌لێنى سه‌ركه‌وتن ده‌دات.
یانه‌ى هه‌ولێر دواى ئه‌وه‌ى له‌ یارى هاتنى جامى یه‌كێتى ئاسیا له‌سه‌ر یاریگاو له‌به‌رده‌م هانده‌رانى یانه‌كه‌ى تووشى شكستێكى چاوه‌رِوان نه‌كراو هات،به‌ئه‌نجامى (2-0)گۆڵ تووشى دۆرِانێكى سه‌خت بوو،بۆیه‌ له‌ یارى ئه‌مرۆدا به‌ ئامانجى سه‌ركه‌وتن یارى ده‌كه‌ن ،یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێریش به‌لێنى سه‌ركه‌وتنیا داوه‌ له‌م یارییه‌ ،یانه‌ى هه‌ولێریش مه‌شقێكى چرِى ئه‌نجامداوه‌ له‌ رۆژانى داهاتوو ،یانه‌ى هه‌ولێریش به‌فرۆكه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌ فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه‌ به‌رِه‌وو ولاَتى كوێت به‌رێكه‌وتن،له‌ باره‌ى ئه‌م یارییه‌شه‌وه‌ عومه‌رمه‌جید یاریده‌رده‌رى رِاهێنه‌رى یانه‌ى هه‌ولێر له‌ ولاَتى كوێت بۆسایتى وه‌رزشى گولاَن گوتى " ئاماده‌كارێكى باشمان بۆئه‌و یارییه‌ چاره‌نوسازه‌ كردوه‌ یاریزانانه‌یش به‌ته‌واوى رێنمایه‌كانى رِاهێنه‌ریان جىَ به‌جى كردوه‌ له‌مه‌شقه‌كان یاریزانه‌كانیش به‌ تامه‌زۆره‌وه‌ ده‌روانه‌ ئه‌و یارییه‌،هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نیه‌ ،ته‌نیا هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ئه‌وس ئیبراهیم یارى ناكات به‌هۆى بونى كارتى سور ومسته‌فا ئه‌حمه‌دیش وه‌كو ده‌سته‌ى رِاهێنه‌ران جارێك درومان خستۆته‌وه‌ بۆئه‌و یارییه‌ به‌شدارى پىَ ناكه‌ین .ته‌واوى یاریزانه‌كانى ترمان ئاماده‌ى ئه‌و یارییه‌ ده‌بن و مه‌هدى كه‌ریم و ئه‌مجه‌د رِازیش پشتیان پىَ ده‌بستین و ئاماده‌ن بۆئه‌و یارییه‌ ، بۆسه‌ركه‌وتنیش ده‌چینه‌ ولاَتى كوێت چۆن لێره‌ تووشى دۆرِان بووینه‌ ئه‌وهاش ده‌چینه‌ كوێت بۆسه‌ركه‌وتن ،گوتیشى یارییه‌كه‌ش مه‌جالمان ماوه‌ بۆسه‌ركه‌وتن چونكه‌ یارییه‌ وا نیه‌ بلىَ نه‌توانین گۆڵى زۆر تۆماربكه‌ین ،یاریزانانى یانه‌كه‌ش هه‌موویان به‌لێنى سه‌ركه‌وتنیان داوه‌ له‌م یارییه‌ به‌هه‌رنرخێك بێت ده‌مانه‌وىَ قه‌ره‌بوو بكه‌ینه‌وه‌ له‌م یارییه‌ چاره‌نوسازه‌.

هاوكات له‌هه‌مان كات و هه‌مان رۆژ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌رامبه‌ر یانه‌ی یه‌رموكی ئوردونی یاریی ده‌كات ، به‌هه‌مان شێوه‌ی یانه‌ی سلێمانی به‌سه‌ركه‌وتن یاخود شكست چه‌ند یاریه‌كی تر ئه‌نجام ده‌دات.
خشته‌ی یاریه‌كانی پێش نیوه‌رِۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ كه‌دیاریكردنی پله‌و ریزبه‌ندی یانه‌كانه‌ به‌م جۆره‌یه‌:
بۆ دیاریكردنی پله‌كانی 1-8:
دووشه‌ممه‌ كاتژمێر 11.30 خوله‌كی پێش نیوه‌رِۆ :
ئه‌هلی میسرِی ×جنوبی لوبنانی
ئه‌هلی سعودی × ئه‌رسه‌زۆكسی ئوردونی
عه‌ره‌بی قه‌ته‌رِی × ریازی لوبنانی
سه‌دی قه‌ته‌رِی × ئیتیحادی سعودی .
بۆ دیاریكردنی پله‌كانی 9-16 :
دووشه‌ممه‌ كاتژمێر 11.30 خوله‌كی پێش نیوه‌رِۆ:
یه‌رموكی ئوردونی × پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی عێراقی
شه‌باب خه‌روبی جه‌زائیری × ته‌زامونی كوێتی
موجه‌مه‌عه‌ی ئیسلامی فه‌ڵه‌ستینی × جه‌زیره‌ی ئوردونی
كازمه‌ی كوێتی × سلێمانی عێراقی
دیاریكردنی پله‌كانی 17-19 :
دووشه‌ممه‌ 9.30 خوله‌كی به‌یانی :
نه‌سرِی ئیماراتی × خه‌رتومی سودانی
دۆرِاوی یاری نه‌سرِ و خه‌رتوم ده‌بێته‌ دوا یانه‌ی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌.
براوه‌ی ئه‌و یارییه‌ كاتژمێر 11.30 هه‌مان رۆژ روبه‌روی یانه‌ی سلفیتی فه‌ڵه‌ستینی ده‌بێته‌وه‌ ، تیپی سه‌ركه‌وتووی یاریی دووه‌م پله‌ی 17 ده‌سته‌به‌رده‌كات و تیپی دۆرِاویش پله‌ی 18.

هه‌مان رۆژ به‌لاَم كاتژمێر 4.30 خوله‌كی پاش نیوه‌رِۆ كچانی ئه‌هلی میسرِی و شه‌باب فه‌واری لوبنانی له‌یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ و بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی نازناوی كچان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
كاتژمێر 9.30 خوله‌كی به‌یانیش كچانی یانه‌كانی مه‌دینه‌ حسێنی ئوردونی و فه‌تاتی قه‌ته‌رِی بۆ دیاریكردنی پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌م به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
یاریه‌كانی 23یه‌مین پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عه‌ره‌ب بۆ تێنسی سه‌رمێز رۆژی 12ی مانگ له‌عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردون به‌به‌شداری 19یانه‌ی كورِان و 11 یانه‌ی كچان ده‌ستی پێكردو رۆژی 18ی ئه‌م مانگه‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر یارییه‌كانی داده‌درێته‌وه‌ ، 24هه‌مین پاڵه‌وانێتیش ساڵی داهاتوو له‌ولاَتی لوبنان به‌رِێوه‌ده‌چێت.
Top