راهێنەری لیۆن بۆ مۆرینۆ: ئاگادار بە من قوتابی ڤینگەرم
لە گەڕی سێیەمی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا ئەمڕۆ هەردوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و لیۆنی فەرەنسی لەسەر یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆ بەیەك دەگەن.
گارد لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا بەر لە یارییەكە گوتی من یەك لە قوتابییەكانی ڤینگەرم، سوودی زۆرم لە ئەزموون و توانای ئەو لە هەردوو بواری پیشەیی و كەسییدا وەرگرتووە، لەبەرئەوە سەركەوتنی ریال مەدرید لە یارییەكی ئەمشەودا كارێكی ئاسان نابێت.
لە ماوەی چەند ساڵی كاركردنی جۆزێ مۆرینۆ لە یانەی چێڵسی ئینگلیزی، ئەو راهێنەرە شەڕە لێدوانی لەگەڵ ئارسن ڤینگەری راهێنەری ئەرسناڵدا كرد.
گارد گوتی دەرگای بردنەوە لە ریال مەدرید پتەوكردنی بەرگرییە بەرامبەر تیپێكی بەهێزی وەك ریال مەدرید.
راهێنەرە فەرەنسییەكە هەروەها دووپاتی كردەوە كە تیپەكەی توانای بردنەوە لە یانەی ریال مەدریدی هەیە، ئەگەر بەخت یاوەری بێت، چونكە ریال مەدرید لەسەر یاریگای خۆی یانەیەكی بەهێزە.