بە 24 بردنەوەی لەسەریەك، یانەی كۆرتیبای بەرازیلی چووە نێو فەرهەنگی گینسەوە

بە 24 بردنەوەی لەسەریەك، یانەی كۆرتیبای بەرازیلی چووە نێو فەرهەنگی گینسەوە
یانەی كۆریتیبای بەرازیلی بۆ تۆپی پێ ژمارەیەكی نوێی پێوانەیی تۆمار كرد و ناوی چووە ناو فەرهەنگی گینسەوە بۆ ژمارە پێوانەییەكان دوای ئەوەی 24 بردنەوەی لەسەریەكی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تۆمار كرد.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەمە یانە بەرازیلییەكە لە بارەگای خۆی لە شاری بارانای باشووری بەرازیل خەڵاتی ئەو ژمارە پێوانەییە وەربگرێت.
بەم بۆنەیەوە یانەكە درێسێكی تایبەتی چاپ كردووە كە لەسەری نووسراوە ئەو یانەیەی زۆرترین بردنەوەی لەسەریەكی لە مێژوودا تۆمار كردووە.
یانەی كۆرتیبا لە ماوەی نێوان 3ی شوبات تا 5ی مایۆی رابردوو كۆی 24 بردنەوەی لەسەریەكی تۆمار كرد لە هەردوو پاڵەوانیەتیی بارانای هەرێمایەتی و جامی بەرازیل.
كۆرتیبا نازناوی پاڵەوانیەتیی بارانای بەدەست هێنا و گەیشتە یاری كۆتایی جامی بەرازیل بە سەرپەرشتی مارسیلۆ ئۆلیڤێرای راهێنەری.
Top