رۆژنامەیەك: درۆگبا دوا ساتەكانی خۆی لە چێڵسی بەسەر دەبات

رۆژنامەیەك: درۆگبا دوا ساتەكانی خۆی لە چێڵسی بەسەر دەبات
چەند سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانیی ئینگلیزی گوتی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئامادەیە دەست لە دیدێ درۆگبای هێرشبەری ئیڤواری هەڵبگرێت لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا، بە تایبەت كە ئەو یاریزانە ئامادەنەبووە تا ئێستا گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە لەگەڵ یانەكە كە هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت.
رۆژنامەی سەندای میرۆری بەریتانی هۆكاری ئامادەیی چێڵسی بۆ دەستهەڵگرتن لە درۆگبا بۆ ئەوە گێڕایەوە كە بەرپرسانی یانەكە دەیانەوێ بەهۆی فرۆشتنی ئەو یاریزانەوە بڕێك پارەیان دەست بكەوێت، بەرلەوەی ناچاربن دوای كۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستەكەی بە خۆڕایی بیدەنە هەر یانەیەك كە خۆی بیەوێت، ئەمەش وەك وەڵامێك بۆ ئەو یاریزانە كە ئامادە نییە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.
ئەگەر كارگێڕیی یانەی چێڵسی رەزامەندی ڤیلاش بواشی راهێنەری یانەكە بۆ دەستبەرداربوون لە درۆگبا بەدەست بێنێت، یەكەم كەس كە بیر لە كڕینی درۆگبا دەكاتەوە لیفی تۆفێری سەرۆكی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرە و پێشبینی دەكرێ یانەی بایرن میونشنیش یەكێكە لەو یانانەی ویستی كڕینی درۆگبای هەیە.
Top