راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی بەریتانیا ئاماژەیان بەوەدا لێپرسراوانی یانەی ئەرسنالی لەندەنی هەوڵ دەدەن پەیوەندی بە ئەستێرەی بەرازیلی رۆنالدینهۆ بكەن كە ئێستا لە یانەی فلامینگۆی بەرازیلی یاری دەكات بۆ ئەوەی بۆندێكی لەگەڵ مۆر بكەن بە تایبەتی دوای ئەو ئاستە بەرزەی كە پێشكەشی دەكات لە خولی بەرازیل، یانەی ئەرسنال لە خولی ئینگلتەرا بە هۆی ئەنجامە خەراپەكانی دەناڵێنێت دوای رۆیشتنی هەردوو ئەستێرەی یانە سیسك فابریگاس و سەمیر نەسری لە هاوینی رابردوو بۆ یانەكانی بەرشلۆنە و مان سیتی.
هاتنی رۆنالدینهۆ بۆ یانەی ئەرسنال لەوانەیە رێگاچارە بێت بۆ گەڕانەوەی تۆپچییەكانی لەندەن بۆ نازناوەكان چونكە ئەم یاریزانە خاوەن ئەزموونێكی گەورەیە بۆ مامەڵەكردن لە گەڵ بارودۆخی ئێستای یانەی ئەرسنال، هەروەها هاتنی رۆنالدینهۆ پارەیەكی زۆری ناوێت ئەوەش كارێكی گونجاوە بۆ دەستەی كارگێری یانەی ئەرسنال.