بیكنپاوەر.. بەرشلۆنە لە هەڵبژاردەكانیش باشترە

بیكنپاوەر.. بەرشلۆنە لە هەڵبژاردەكانیش باشترە
قەیسەری تۆپی پێی ئەڵمانی فرانز بیكنپاوەر دووپاتیكردەوە یانەی بەرشلۆنە پێوەری راستەقینەیە بۆ ئاستی هونەری تۆپی پێ و لە پێش باشترین هەڵبژاردەكانی جیهان دێت بە هۆی بوونی یاریزان میسی، بیكنپاوەر لە لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری كیكەری ئەڵمانی گوتی : بەرشلۆنەی ئەمڕۆ پێوەرە بۆ ئاستی هونەری تۆپی پێ، پێگەی ئەم یانەیە لە پێش هەڵبژاردەی ئیسپانیا دێت ئەوەش بە هۆی بوونی یاریزانێكی وەك میسی، میسی یاریزانێكی نمونەیی تۆپی پێیە بە هۆی جموجۆڵەكانی لە ناو یاریگا كە دەتوانێت بە ئاەزووی خۆی شێوازی یارییەكە بگوڕێت.
سەرۆكی شانازی یانەی بایرەن میونیخ پێی وایە هەڵبژاردەی ئیسپانیا باشترین هەڵبژاردەیە لە ئەوروپا و جیهان، بەڵام ئاماژەی بە پێشكەوتنی ئاستی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش كرد كە دەتوانێ لە یۆرۆی 2012 ململانێی ئیسپانیا بكات، لەو كاتەی هەڵبژاردەی فەرەنسای لە پلەی سێیەم داناوە.
Top