ریكاردۆ كاكا بۆچی گریا؟!!
كاكای تەمەن 29 ساڵ دووپاتیكردەوە و گوتی: دوای گەڕانەوەم بۆ یاریگاكان زۆر خۆم ماندووكرد تا توانیم شوێنی خۆم وەربگرمەوە لە پێكهاتەی یانەی ریال مەدرید و توانیم گۆڵیش لە خولی یانەكانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی ئەیاكس تۆمار بكەم.
كاكا بەڵێنی دا چاكەی ئەوانە بداتەوە كە لەكاتی پێكانەكەی پشتگیریان لێكردووە تا ئەو كاتەی گەڕایەوە ئاستی راستەقینەی خۆی، هەروەها وەڵامی ئەوانە بداتەوە كە متمانەیان بە توانەكانی ئەو نەمابوو، لە هەمان كاتدا بەڵێنی ئەوەشی دا كە لە یانەی ریال مەدرید بەردەوام بێت.