ئیتۆ.. لە مۆرینهۆ زیاتر فێربووم

ئیتۆ.. لە مۆرینهۆ زیاتر فێربووم
هێرشبەری هەڵبژاردەی كامیرۆن ساموێل ئیتۆ یاریزانی یانەی ئەنژی روسی دووپاتیكردەوە كە راهێنەری پورتوگالی جۆزێ مۆرینهۆ زۆرترین سوودی پێ بەخشیووە، ئیتۆ دەربارەی ئەو راهێنەرانەی كە كاری لەگەڵ كردون وتی: مۆرینهۆ باشترین راهێنەری جیهانە، بەڵام من بەخت یاوەرم بوو كە لەگەڵ راهێنەر گواردیۆلا كارم كردووە چونكە بیب راهێنەرێكی زۆر لێهاتووە : من سوودم زیاتر لە مۆرینهۆ وەرگرتووە وەك راهێنەر و وەك مرۆڤ، من ناتوانم یەكێكیان هەڵبژێرم بۆ مەشقدانەوەی یانەی ئەنژی چونكە هەردووكیان لە باشترین راهێنەرانی جیهانن، هەرچەندە لویس ئەراگۆنیس باشترین راهێنەر بووە كە لە یانەی مایۆركا مەشقی پێداوم.
هەروەها ئیتۆ دەربارەی دێربییەكان گوتی : من زۆر بەبەخت بووم كە زۆر دێربییم ئەنجام داوە وەك دێربی میلان، بەڵام كلاسیكۆی ئیسپانی زۆر سەرنج راكێشە، بۆیە تاموچێژی هەیە چونكە یارییەكی بێ هاوتایە لە جیهان.
Top