كارلیس پۆیۆل: میسی باشترین یاریزانە لە مێژوودا

كارلیس پۆیۆل: میسی باشترین یاریزانە لە مێژوودا
كاپتن و یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی بەرشلۆنە كارلیس پۆیۆل ستایشی ئاستی یاریزانی ئەرژەنتینی لیۆنیل میسی هاوڕێكەی لە یانەی بەرشلۆنە كرد و دووپاتیكردەوە میسی یاریزانێكە لە هەسارێكی دیكە، هەروەها پۆیۆل ئەوەشی راگەیاند كە میسی باشترین یاریزانە كە یاری تۆپی پێی كردووە لە مێژوودا و بە هیچ شێوەیەك بەراوردی ناكرێت لە گەڵ هەر یاریزانێكی دیكە كە لە سەردەمەكانی دیكە یارییان كردووە لەبەر ئەوەی میسی یاریزانێكە خاوەن تایبەتمەندییەكی بێ وێنەیە كاتێك تۆپ وەردەگرێت.
پۆیۆل هیوای ئەوەی خواست ئاست بەرزی یاریزان میسی بەردەوام بێت لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە بۆ ماوەیەكی درێژخایەن بۆ بەردەوامی نازناوەكان، هەروەها هیوای ئەوەشی خواست كە میسی هەمان ئاست لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین پێشكەش بكات و پاڵەوانەتییەكی جیهانی بەدەست بهێنێت .
Top