رۆبەرتۆ كارلۆس داوای ڤان پێرسی و ئەنێلكا دەكات

رۆبەرتۆ كارلۆس داوای ڤان پێرسی و ئەنێلكا دەكات
یاریزانی بەرازیلی بەناوبانگ رۆبەرتۆ كارلۆس یاریزان و راهێنەری یانەی ئەنژی روسی رایگەیاند كە یانەكەی هەوڵ دەدات بۆند لەگەڵ هەردوو یاریزان روبن ڤان پێرسی هۆڵەندی و نیكۆلا ئەنێلكای فەرەنسی مۆر بكات بۆ ئەوەی تیپەكەی بەهێز بكات لە وەرزی داهاتوو، كارلۆس لە چاوپێكەوتنێكدا لە گەڵ تەلەفزیۆنی كەنال فوتبۆل كلەب گوتی: ئێمە لیستێكمان ئامادەكردووە وەك ڤان پێرسی لە ئەرسنال، ئەنێلكا لە چێلسی، نینی لە پاریس سان جێرمان، ئەوانە ئامانجی ئێمەن.
دەربارەی یاریزانی بەرازیلی نیمار دا سیلڤا، كارلۆس گوتی: من قسەم لەگەڵ نیمار كردووە، ئەگەر یانەكانی ریال مەدرید و بەرشلۆنە و مان یونایتد نەیانتوانی نرخی كڕینی بدەن، ئەوە ئێمە ئامادەین ئەو نرخە بدەین و خاوەنی یانە سولەیمان كەریمۆڤ دەتوانێ ئەو كارە ئەنجام بدات.
Top