لە شاری كەركووك لە هۆڵی چالاكی وەرزشی و دێدەوانی پەروەردەی كەركووك،بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی كاراتێی كوردستان وبەهاوكاری لقی كەركووكی یەكێتییەكە بە بەشداری زیاتر لە 15یانەی هەریەك لە شارەكانی (هەولێر،دهۆك،سلێمانی،كەركووك) لەهەردوو شێوازی كۆمێت و كاتا،،بەمەبەست لە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتییەش وەكو پرۆگرامی یەكێتەیە بوو كە ساڵانە ئەنجامی دەدات و خزمەتكردنی زیاتری یارییەكەیە لە شارەكانی كوردستان،لە پاڵەوانێتییەكەش یاریزانانی بەشدار بوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد.ئەنجامی كۆتایی تیپە بەشداربووەكانیش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
كۆمێت
1-پێشمەرگەی سلێمانی
2-چەمچەماڵ
3-پیرەمەگرون
3-سۆلاڤی نوێ
كاتا
1-پێشمەرگەی سلێمانی
2-خاك
3-زێرەڤانی
لە كۆتایشدا خەڵات و دیاری بەسەر تیپ و یاریزانە سەركەوتووەكان دابەشكرا.