پیكێ دوو هەفتە دادەبڕێ

پیكێ دوو هەفتە دادەبڕێ
یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگی خولی ئیسپانی ئاشكرای كرد ئەو پێكانەی دووچاری جیرارد پیكێی بەرگریكەری یانەكە هاتووە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە یاریگاكانی دوور دەخاتەوە بەمەش پیكێ لە یارییەكانی سەرەتای مانگی داهاتوودا دەگەڕێتەوە ریزی یانەكەی.
پیكێ دووچاری كرژبوونی ماسولەكەی رانی راستی هات دوای تەنیا 8 خولەك لە یاریكردن لەو یارییەدا كە دوێنێ بەرشەلۆنە لەسەر یاریگای خۆی تێیدا رووبەڕووی یانەی راسینگ سانتاندێر بووەوە و 3-0 بردیەوە.
دوای پێكرانی پیكێ ئیریك ئەبیدالی فەرەنسی شوێنی ئەوی گرتەوە لە پێكهاتەی یانەكەدا و بەپێی دوا پشكنینی ئەو یاریزانە پێویستی بە دوو هەفتە پشوو هەیە بۆ چاكبوونەوە لە پێكانەكەی.
یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرای كرد یارییەكەی دوێنێ یاری ژمارە 150ی پیكێ بوو لەگەڵ یانەكەیدا.
Top