لەوانەیە فیدرێر تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ پلەی سێیەم لە دەست بدات

لەوانەیە فیدرێر تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ پلەی سێیەم لە دەست بدات
رۆجێ فیدرێری مایسترۆی سویسری كە سێیەمی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەویی جیهانە، پاڵەپەستۆیەكی زۆری لەسەرە بۆ پارێزگاریكردن لە پلەی سێیەمی خۆی و دوور نییە تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ ئەو جێگایە لە دەست بدات.
ئەندی مۆرای بەریتانی كە پلەی چوارەمی ریزبەندەكەی گرتووە، فیدرێری خستە ژێر فشارەوە دوای ئەوەی توانی پاڵەوانیەتییەكانی ئاسیا بباتەوە و لە بەرامبەردا فیدرێری بەشداری نەكرد لە پاڵەوانیەتیی ماستەرزدا.
مۆرای هیچ خاڵێكی نییە بۆ ئەوەی بەرگری لێ بكات و ئەمەش كاری ئەو بۆ گەیشتنە پلەی سێیەمی جیهان ئاسان دەكات، لە كاتێكدا فێدرێر پێویستە بەرگری لە 1500 خاڵی خۆی بكات تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ.
هەلی مۆرای گەورەیە بۆ ئەوەی لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا بگاتە پلەی سێیەم و فێدرێر لەو جێگایە لاببات ئەگەر بتوانێ لە پاڵەوانیەتیی شەنگهای ماستەرزدا قۆناخێكی باش ببڕێت.
Top