گواردیۆلا: بۆیان دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە

گواردیۆلا: بۆیان دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە
پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی وەڵامی لێدوانەكانی بۆیان كریكیچی هێرشبەری پێشووی یانەكەی دایەوە كە گوتبووی هەرگیز ناگەڕێتەوە بەرشەلۆنە.
گواردیۆلا گوتی بیرەوەری خۆشم لەگەڵ بۆیاندا هەیە و دڵنیام ئەو گەنجە لە داهاتووی نزیكدا دەگەڕێتەوە.
راهێنەری بەرشەلۆنە هەروەها گوتی لە ماوەی كاركردنم لە بەرشەلۆنە هەردەم هەوڵم داوە یارمەتی بۆیان بدەم وبیرەوەری خۆشم لەگەڵیدا هەیە، ئەو هێشتا زۆر منداڵە و هەلی ئەوەی لەبەردەمدایە لە هەر شوێنێك بێت بوونی خۆی بسەلمێنێ.
هەروەها گوتی پێم وایە ئەگەر دوو ساڵی داهاتوو من راهێنەری بەرشەلۆنە بم، ئەوا بۆیان دەگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە وەك ئەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ رۆمادا رێگەی پێداوە و ئەوكات من دەتوانم رازی بكەم بەو گەڕانەوەیە.
بۆیان بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی 2 وەرزی یاری بۆ رۆما دەكات.
Top