میلان بالۆتێلی و تێڤێزی ناوێت و بە دوای یاریزانی ناوەڕاستدا دەگەڕێت

میلان بالۆتێلی و تێڤێزی ناوێت و بە دوای یاریزانی ناوەڕاستدا دەگەڕێت
ئەدریانۆ گالیانی جێگری سەرۆكی یانەی میلانی ئیتاڵی رەتی كردەوە یانەكەی ویستی هەبێت هەریەك لە ماریۆ بالۆتێلی و كارلۆس تێڤێز لە زستانی ئەمساڵدا بێنێتە ریزەكانی خۆیەوە.
پێشتر سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردبوو یانەی میلان هەوڵی كڕینی ئەو دوو هێرشبەرە دەدات لە زستانی ئەمساڵدا.
گالیانی گوتی بالۆتێلی هاوڕێمانە، بەڵام بیر لەوە ناكەینەوە بیهێنینە ریزەكانی یانەكەمانەوە لە زستاندا، هەروەها پێویستمان بە تێڤێز نییە وەك ئەوەی رۆژنامەكان باسی دەكەن.
گالیانی لەبارەی هەوڵی یانەكەی لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵدا گوتی بیر لە كڕینی هێرشبەر ناكەینەوە، بەڵكە لەوانەیە بە شوێن یاریزانی هێڵی ناوەڕاستدا بگەڕێین، چونكە پێویستمان پێیەتی.
Top