نەسری: ئارەزووم بردنەوەی نازناوە لەگەڵ مانچستەر ستیدا

نەسری: ئارەزووم بردنەوەی نازناوە لەگەڵ مانچستەر ستیدا
سەمیر نەسری كە هاوینی ئەمساڵ چووە ریزی یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی، هیوای خواست لەگەڵ ئەو یانەیەدا نازناوی خولی ئینگلیزی بباتەوە دوای ئەوەی لە ماوەی یاریكردنیدا بۆ یانەی ئەرسناڵ نەیتوانی ئەو ئارەزووەی بەدی بێنێت.
ئەرسناڵ 6 ساڵە هیچ نازناوێكی بەدەست نەهێناوە.
نەسری گوتی من دڵخۆشم كە لێرەم لە مانچستەر ستی و چەندین یاریزانی گەورەی وەك سیلڤا و بالۆتێلی و ئەگویرێم لەگەڵدایە، لەگەڵ ئەو یاریزانانەدا كەشێكی خۆش هەیە بۆ یاریكردن و بردنەوە.
هەروەها گوتی هیوادارم بتوانین پێكەوە نازناوی خولی ئینگلیزی ببەینەوە لە وەرزی ئەمساڵدا، ئەمە ئارەزوویەكی لە مێژینەی منە و لەگەڵ ئەرسناڵدا بۆم بەدی نەهات.
مان ستی دوێنێ پێشەنگی خولی ئینگلیزی لە مان یونایتدی دراوسێی وەرگرت دوای ئەوەی خۆی لە ئەستۆن ڤێلای بردەوە 4-1 و مان یونایتد لەگەڵ لیڤەرپوول یەكسان بوو 1-1.
Top